لە HZBazar، ئامانجی سەرەکیمان ڕەزامەندی تەواوی کڕیارە. ئەگەر بەرهەمەکە کێشەی هەبێت، ئێمە پابەندین بە قەرەبووکردنەوە یان گۆڕینی کاڵاکەت بە خێراترین کات. ١. ماوەی دیاریکراو بۆ گەڕاندنەوە
کڕیار مافی ئەوەی هەیە لە کاتی گەیشتنی کاڵا یان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر دوای وەرگرتنی داواکارییەکە داوای گەڕاندنەوە یان گۆڕین پێشکەش بکات ئەگەر کاڵاکە یەکێک لەم مەرجانەی هەبێت:
- کاڵاکە شکا بێت یان لە کاتی گواستنەوە زیانی پێگەیشتبێت.
- کاڵاکە جیاواز بێت لەوەی لە وێبسایتەکەدا وەسف کراوە.
- کەموکوڕی تەکنیکی یان دروستکردنی هەبێت کە لە کاتی بەکارهێنانی یەکەمدا دەربکەوێت.
٢. ئەو کاڵایانەی ناگەڕێندرێنەوە
لەبەر هۆکاری تەندروستی و پاکوخاوێنی، هەندێک کاڵا ناگەڕێندرێنەوە مەگەر هەڵە یان کێشە لە کارگە هەبێت:
- جلوبەرگی ژێرەوە و کەلوپەلی کەسی تەندروستی.
- بۆن و مەیکئەپ و کرێم ئەگەر پاکەتی ئەسڵی کرابێتەوە.
- کاڵاکانی داواکاری تایبەت (Customized Products) کە بە ناوی کەسەکە دروستکراون.
٣. شێوازی وەرگرتنەوەی پارە (Refund)
دوای ئەوەی کاڵا گەڕاوەکە دەگاتەوە دەست فرۆشگا و دەپشکنرێت، پارەکەت لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێردا دەگەڕێندرێتەوە بە یەکێک لەم ڕێگایانە بەپێی ویستی خۆت:
- گەڕاندنەوە بۆ جزدانی ئەلیکترۆنی (FastPay, FIB, ZainCash).
- گەڕاندنەوەی نەختینە لە ڕێگەی کارگۆوە.
- زیادکردنی باڵانس و کۆین بۆ هەژمارەکەت لە HZBazar بۆ کڕینی کاڵای تر.
٤. چۆن داواکاری گەڕاندنەوە تۆمار بکەم؟
تەنها وێنە یان ڤیدیۆی کێشەی کاڵاکە بگرە و سەردانی پەڕەی پشتیوانی (/support) بکە یان پەیوەندی بە ژمارەی مۆبایلی فرۆشگا بکە کە لەسەر بارنامەی کاڵاکەت نوسراوە.